2007/11/3, 01:55

کوردچات ڤۆیس میوانداری هونەرمەندان سروودحاتەم و تاریق خانەقینی دەکات

 کوردچات ڤۆیس میوانداری هونەرمەندان سروودحاتەم و تاریق خانەقینی دەکات

رۆژی شەممە  3 /11 /2007 ،کاتژمێر (8) ی شەو بە کاتی کوردستان ، (20) ی شەو بە کاتی ئەوروپا (کورد چات ڤۆیس) لە ژووری بابەت میوانداری (تیپی مۆسیقای قەرەچووغ) دەکات بە ئامادەبوونی هونەرمەندان (جەمال جەمیل و جەمیل سنجاوی )، و بەشداری هونەرمەندانی دەنگخۆش (سروود حاتەم و تاریق خانەقینی ) ، ئێوەی بەڕێزیش لە رێگەی ئەم لینکە دەتوانن بەشداری ئەم پرۆگرامە بن :

http://www.jebar.eu/k-chat/

نووسینی: ‌ سروود حاتەم چینی: هەواڵە هونەرییەکانم | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر
2007/8/13, 12:16

دووەمین بەرهەم لە نێو سیدییەکەی سروود حاتەم/ ی هونەرمەند دا:

پیرۆز بێ لێت

(پیرۆز بێ لێت) دووەمین بەرهەمی نێو سیدییەکەی (سروود حاتەم) ی هونەرمەندە ، کە لە ساڵی 2006 بڵاوکراوەتەوە ،ئەم گۆرانییە لە هۆنراوەی (سەردار حەمەد قادر) و ئاوازی (سەردار حەمەد قادر) ە و ، لە لایەن هونەرمەند (جەمال جەمیل ) ئامادەکردنی مۆسیقای بۆ کراوە ، (ستۆدیۆی هونەر)یش کاری تۆمارکردنەکەی ئەنجام داوە ،هەوادارانی ستران و موزیک دەتوانن لە بەستەر(لینک) ی ئەم ماڵپەڕەوە گوێ لەم گۆرانییە بگرن ، ئومێدی کاتێکی شاد و بەختەوەر بۆ هەموو لایەک دەخوازین .

نووسینی: ‌ سروود حاتەم چینی: بەرهەمەکانم | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر
2007/8/13, 11:16

لەنێو سیدییەکەی سروود حاتەم_ ی هونەرمەند دا

گۆرانی بێ تۆ ناژیم

گۆرانی (بێ تۆ ناژیم) ،یەکەمین بەرهەمی نێو سیدییەکەی (سروود حاتەم) ی هونەرمەندە و لە ساڵی 2006 لە رێگەی کۆمپانیای دیاکۆ بڵاوکرایەوە ،ئەم گۆرانییە لە ئاوازی (سروود حاتەم،جەمیل سنجاوی)ە. (جەمال جەمیل) ی هونەرمەندیش ئامادەکردنی مۆسیقای بۆ کردووە ،ئەندازیاری دەنگیش لە لایەن (تاریق خانەقینی ) ی هونەرمەند جێبەجێ کراوە ،سەرجەم بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە بەستەری ئەم ماڵپەڕە دەتوانن گوێ لەم بەرهەمە بگرن ،بەو هیوایەین کە بە دڵی هەموو لایەک بێت .

نووسینی: ‌ سروود حاتەم چینی: بەرهەمەکانم | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر
2007/7/3, 23:50

پەیڤێک لە بەراییدا

پەیڤێک لە بەراییدا 

ئاسمانی هونەری کوردی زۆرێک لە ئەستێرەی هونەری نوێی تیادا دەرکەوت کە لە دەسپێکدا دوا رۆژێکی گەشیان لێ چاوەرێ دەکرێت تاکو خزمەت بە هونەری کوردی بکەن (سروود حاتەم) یەکێکە لەو ئەستێرانەی کە لە ساڵی 1984 لە هەولێری قەڵا و منارە چاوی بە دونیا هەڵهێناوە و لە ساڵی 1998 لە دەرگای روحی هونەری داوە و کۆمەڵێک کاری پوختی بۆ نیشتیمانەکەی داهێناوە .

پەیڤی: سۆران خاکدۆست

نووسینی: ‌ سروود حاتەم چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر